حەفتەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆ لە هەولێر کۆتایهات
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 2022.11.18، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.سالار عوسمان، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هیوا سوعاد، بەڕێوەبەری شانۆی هەولێر و ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندان و هونەر دۆستان، حەفتەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆ لە هەولێر کۆتایی هات، کە ماوەی حەفت رۆژە لە ھەولێری پایتەخت بەبەشداری 15 گرووپی ناوخۆی و نێودەوڵەتی بەردەوامە.
لە کۆتایی ڕێورەسمەکەشدا، لەلایەن پارێزگاری هەولێر و ئامادەبووان و بەشێک لە هونەرمەندان، دوای هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکانی فیستڤاڵ لەلایەن لیژنەی دادوەران، خەڵاتی باشترین ئەکتەر، دەرھێنەر، نووسەری دەق و باشترین نمایش پێشکەش کرا.
جێگەی باسە، حەفتەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆ لە هەولێر لە 12/11/2022 دەستی بە کارەکانی کرد، لەلایەن بەشی شانۆی هەولێری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و تاکو ئەمڕۆ 18/11/2022 بەردەوام بوو.