لەهەولێر... مێزی یادەوەری و دیکۆمێنتی هونەرمەندى گەورەى شارەکەمان (سەلام کۆیی) کرایەوە

لەهەولێر... مێزی یادەوەری و دیکۆمێنتی هونەرمەندى گەورەى شارەکەمان (سەلام کۆیی) کرایەوە



سەرلەبەیانى ئەمڕۆ شەممە 2022.11.19، لەژێر چاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونی نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و ژمارەیەک لە پەرلەمانتار و هونەرمەندان و نووسەران و ڕۆشنبیرانى شارى هەولێر و خانەوادە و دۆستانی هونەرمەند، لە مۆزەخانە و ئەرشیفی پەروەردەی هەولێر مێزی یادەوەری و دیکۆمێنت و بەشێک لە کەل و پەل و یادەورەییەکانی قوتابی دێرینی ئەربیل ئولا و هونەرمەندى گەورەى شارەکەمان (سەلام کۆیی) کرایەوە.

لەڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، لەوتارێکدا ڕایگەیاند: "سەلام کۆیی ئەو ناوە بەرزەییە کە لەڕێگەى بەرهەمەکانى و مێژووى کارە هونەرییەکانیەوە خەمەکانى نیشتمان و ئازارەکانى نەتەوەکەى كردۆته‌ پەیامێک و تێکەڵ بە تێکست و دەقە شانۆییه‌كان و نواندن کردووە و گوزارشتکارێکى ڕاستەقینەى میللەکەى بووه‌، بۆیە هەمیشە بەرهەم و کارو کردەوە و کارە هونەرییەکانى بەزیندووى لەلامان دەمێنێتەوە، ئەوەى ئەمڕۆش بۆ ئەو جوامێرە کراوە وەفایەکى کەمە دەرهەق بە مێژووى پڕ لە سەروەرى هونەرى سەلام کۆیی".

پارێزگارى هەولێر وتیشى: "ئێمەى خەڵکى هەولێر و کوردستان شانازیی بە مێژووى پرسەروەرى هەولێر دەکەین، ئەو مێژووەى بە کەسانانى جوامێرى وه‌ك سەلام کۆیی دروست بووە کە بەشێکن لەمێژووى شارەکەمان و هه‌موومان شانازیان پێ دەکەین".