بە گوژمەی (259 ملیۆن و 263 هەزار دینار)دەستکرا بەجێبەجێکردنی پڕۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆی لولەیی
بە گوژمەی (259 ملیۆن و 263 هەزار دینار) لەسەر بودجەی سەرباری پارێزگای هەولێر و بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانیەکانی هەولێر، لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر دەستکرا بەجێبەجێکردنی پڕۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆی لولەیی و کۆنکرێتی 120سم بە درێژایی 700 مەتر لە شەقامی سەرەکی گوندی پیرزین - گەڕەکی ئازادی و کۆنکرێت کردنی چەند کۆڵانێکی دیکە.