پارێزگاری هه‌ولێر: پێویسته هه‌مووان به حیزب و حكومه‌ت له خزمه‌تی شاری هه‌ولێرو خه‌ڵكی هه‌ولێری بین….
پارێزگاری هه‌ولێر: پێویسته هه‌مووان به حیزب و حكومه‌ت له خزمه‌تی شاری هه‌ولێرو خه‌ڵكی هه‌ولێری بین….
ڕۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 2/1/2023 پارێزگاری هه‌ولێر ئومێد خۆشناو به یاوه‌ری هێمن قادر و مه‌سعود كاره‌ش جێگرانی پارێزگار‌و ئیكره‌م ئەحمەد یاریده‌ده‌ری پارێزگار‌و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامی ناوه‌ندو عەقید خەسرۆ بەرێوەبەری کاروباری ناوخی پارێزگا؛ سه‌ردانی بڵند ئیسماعیل به‌رپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی له ده‌ست به‌كاربوونی وه‌ك به‌رپرسی لقی دووی پارتی…
له میانی سه‌ردانه‌كه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر به‌ناوی خۆی و شاندی یاوه‌ری هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ به‌رێز بڵند ئیسماعیل خواست له ئه‌ركه نوێیه‌كه‌ی و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه" كه پێویسته هه‌مووان به حیزب و حكومه‌ت له خزمه‌تی شاری هه‌ولێرو خه‌ڵكی هه‌ولێری بن" چونكه ئه‌م شاره پێویستی به ئاور لێدانه‌وه‌ی زیات هه‌یه و شایسته‌ی هه‌موو پاداشتێكه ...