لەسەری ساڵی نوێدا هەولێر ژمارەی پێوانەیی لەهاتنی گەشتیاردا تۆمار دەکات

لەسەری ساڵی نوێدا هەولێر ژمارەی پێوانەیی لەهاتنی گەشتیاردا تۆمار دەکات

لەسەری ساڵی نوێدا هەولێر ژمارەی پێوانەیی لەهاتنی گەشتیاردا تۆمار دەکات
كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی هەمەجۆركردنی سەرچاوەكانی داهات، بەشێوەیەكی باشتر بایەخ بە سێكتەری گەشتوگوزار و پەرەپێدانی ئەو سێكتەرە دەدات و بۆ ئەو مەبەستەش چەندین هەنگاوی چاكسازی و ئاسانكاری لە بەرژەوەندی سێكتەرەكەدا گرتووەتەبەر و ئەمەش كاریگەری لەسەر بەرزكردنەوەی ژمارەی گەشتیاران بۆ هەرێمی كوردستان و هەولێر هەبووە.
بۆیە بە گوێرەی دوایین ئامار، لە سنووری
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێردا
لە ماوەی ساڵی 2022دا
زیاتر لە 2752000 دوو ملیۆن و حەفسەد و پەنجا و دوو هەزار گەشتیاری ناوخۆ و پارێزگەكانی عێراق و بیانی سەردانی هەولێر و دەوروبەریان كردووە، هەروەها تەنها لەپشوەکانی سەری ساڵی2023دا 61658 شەست و یەک هەزار و شەشسەد و پەنجاو هەشت گەشتیار بەمەبەستی بەشداریکردن لەچالاکییەکانی ساڵی نوێدا سەردانی پارێزگای هەولێریان کردبوو ،
بۆیە جێگای خۆیەتی سوپاسی سەرجەم تیمەکانی ئاسایش و پۆلیس و تیمەکانی خزمەتگوزاری بکەین هەروەها سوپاس بۆ چاودێریکردنی ڕاستەوخۆی بەڕێزان وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگاری هەولێر کەلەنزیکەوە ئاگاداری ڕەوشی هاتنی گەشتیارانیان دەکرد.
سوپاس بۆ هەموو کارمەندانی گەشتوگوزاری هەولێر کەلەسەرەتای هاتنی گەشتیاران لەدەروازەکانەوە لەپێشوازی گەشتیاراندابوون.
بەهیوای ئەوەی بتوانین لەداهاتوو پێشوازی لەژمارەیەکی زۆری گەشتیاران بکرێت و هەروەها باشترین خزمەتگوزاریشیان پێشکەش بکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر
٢٠٢٣/١/٢