پارێزگارى هەولێر، سەردانى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستانى کرد

پارێزگارى هەولێر، سەردانى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستانى کرد

پارێزگارى هەولێر، سەردانى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستانى کرد

ئەمڕۆ سێشەممە 2023.1.3، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر بەیاوەرى هێمن قادر، جێگرى پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکى شارەوانى هەولێر، بەبۆنەی ڕۆژی پارێزەرانی کوردستان سەردانى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستانى کرد و لەلایەن بەختیار حەیدەر، سەرۆک و ئەندامانى ئەنجوومەنى سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى كوردستان پێشوازی لێکرا.

پارێزگارى هەولێر، بە بۆنەى ڕۆژی پارێزەرانی کوردستان پیرۆزبایی لیکردن و هیوای سه‌ركه‌وتن و پێشکەوتنی زیاترى بۆ خواستن، ڕایگەیاند: "پارێزەران توێژێکی کار و کاریگەری جێبەجیکردنى یاسان لە هەرێمى کوردستان، ئومێد دەکەین ئه‌و ڕۆڵ و کاریگەرییه‌ زیاتر بێت بۆ خزمەتکردنى کۆمەڵگا و پاراستنى سەرورەى یاسا".

جێگەى باسە، له‌ 1993.1.3 په‌رله‌مانى كوردستان بڕیارى دامه‌زراندنى سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى كوردستان دەرکرد و ئه‌و رۆژه‌ کرا بە ڕۆژى پارێزه‌رانى کوردستان، هه‌موو ساڵێكیش له‌م ڕێککەوتەدا پارێزه‌ران لە سەرتاسەرى کوردستان یادى ئەو ڕۆژە ده‌كه‌نه‌وه‌.