پەیامی پارێزگاری هەولێر بە بۆنەی جەژنی سێ شەوەی یارانی کاکەییەکان

پەیامی پارێزگاری هەولێر بە بۆنەی جەژنی سێ شەوەی یارانی کاکەییەکان

پەیامی پارێزگاری هەولێر بە بۆنەی جەژنی سێ شەوەی یارانی کاکەییەکان

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی سێ شەوەی یاران (جەژنی قەوڵتاس)ـی كاكەییەكان گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم خوشك و برایانی كاكەیی دەكەین.

لەم یادەدا جارێکی تر جەخت لە پێكەوە ژیانی پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینی و مەزهەبییەکان دەکەینەوە، کە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان هەمیشە مەڵبەندی پاڵپشتی تەبایی و پێکەوە ژیانی نێوان سەرجەم پێکھاتە نەتەوەیی و ئاینی و مەزهەبییەکانی عێراق و کوردستان بووە.

هیوادارین خوشک و برا کاکەییەکان و هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان، لە سایەی ئاسوودەیی و ئارامی کوردستان جەژن و بۆنە ئاینییەکانیان بەخۆشی و کامەرانی بکەنەوە.

دووبارە جەژنی سێ شەوەی یاران، لە خوشك و برایانی كاكەیی پیرۆز بێت و هەمیشە لە جەژن و خۆشیدابن.

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2023.1.7