له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق زانكۆی سه‌لاحه‌دین پله‌ی یه‌كه‌مه
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، ئه‌و زانكۆیه پله‌ی یه‌كه‌می له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی عێراق و كوردستان به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌مڕۆ 9ـی كانوونی دووه‌م – 2023، راگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، پلەی یەکەمی سەر ئاستی زانکۆکانی عێڕاق و کوردستانی بەدەستهێنا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ڕێککەوتی 8 ی 1 ی 2023 ئەنجامی گوگڵ سایتەیشن دیاری‌کرا و زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، لە رانکی پێنج ساڵە پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی زانکۆ تایبەت و حکومییەکانی عێڕاق بەدەستهێنا .