رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه له شاری هه‌ولێر روویدا
رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه له شاری هه‌ولێر روویدا
ئه‌مشه‌و له گه‌ڕه‌كی سه‌ڵاحه‌دین، نزیك شه‌قامی 60 مه‌تری ئاگر له گه‌راجی ئوتێلێك به‌ربوو و هۆكاره‌كه‌ی تانكی گازی مۆلیده بوو، كه له گه‌راجی ئه‌و ئوتێله بووه، ته‌قیوه‌ته‌وه و ئاگری گرتووه.
شایه‌تحاڵێك له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، ئوتێله‌كه به‌سه‌ر ماڵه‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كه‌دا ده‌ڕوانێت و مۆلیده‌ی ئوتێله‌كه له حه‌وشه‌ی پشته‌وه له نزیك ماڵه‌كان بووه و له‌كاتی ته‌قینی تانكییه‌كه، ده‌نگێكی گه‌وره بیسترا و دواتر ئاگره‌كه به خێرایی ته‌شه‌نه‌ی كرد، به‌ڵام هه‌رزوو له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانییه‌وه كۆنترۆڵ كراوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، جگه له زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی له‌و رووداوه نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.