ئاگاداریه‌ك له‌ به‌شی راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێره‌وه‌

ئاگاداریه‌ك له‌ به‌شی راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێره‌وه‌



بۆ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ كێشه‌و راو بۆچوونی هاوڵاتیانی شاری هه‌ولێر" سه‌باره‌ت به‌ كارو به‌رنامه‌كانی پارێزگاو ئه‌و پێشنیازو ره‌خنه‌و گله‌ییانه‌ی ده‌رباره‌ی پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاری هه‌ولێرو ده‌ورووبه‌ری هه‌یانه‌" هاوڵاتیان ده‌توانن راسته‌وخۆ به شێوه‌ی (‌ ده‌نگ و ره‌نگ‌) په‌یامه‌كانی خۆیان به‌ چڕو پڕی بگه‌ێننه‌ پارێزگاری هه‌ولێر" له‌لایه‌ن به‌رێزشیانه‌وه‌ به‌رسڤی پرسیارو سه‌رنج و ره‌خنه‌كانتان وه‌ربگرنه‌وه‌.
هه‌ر به‌رێزێك مه‌به‌ستییه‌تی په‌یامی خۆی ئاراسته‌ی پارێزگاری هه‌ولێر بكات" ده‌توانێ له‌ رێگه‌ی ئه‌م ژماره‌یه‌وه‌ (07504990655)‌ به‌ رێگه‌ی ( تلگرام و واتس ئاپ) په‌یامه‌كه‌ی ره‌وانه‌ بكات .