كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بڵاوكرایه‌وه
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، کەشوهه‌وای پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، ئەمڕۆ سێشەممە 10 – 1 - 2023 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما لە کاتەکانى شەو و بەرەبەیان .
هه‌روه‌ها خێرایى با لە سەرخۆ و ئاسایی دەبێت ( 10 - 15 ) كیلۆمه‌تر ، ئاراستەی با به‌ره‌و باکووری رۆژئاوا دەبێت و پلەکانی گەرما بە 1 پلە بەرزدەبێتەوە و مەوداى بینینیش لە نێوان (8 – 9) کیلۆمه‌تر ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، سبەی چوارشەممە 11 – 1 - 2023 ، کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما لە کاتەکانى شەو و بەرەبەیان .
خێرایى با لە سەرخۆ و ئاسایی دەبێت ( 10 - 15 ) كیلۆمه‌ترده‌بێت و ئاراستەی با باشوورى خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینینیش لە نێوان ( 8 – 9 ) كیلۆمه‌تر دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 11 پلەى سیلیزى
دهۆک : 14 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 15 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 11 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 13 پلەى سیلیزى
سۆران : پلەى سیلیزى
گەرمیان : 16 پلەى سیلیزى