له‌باره‌ی هاتنی گه‌شتیاره‌وه‌ هه‌ولێر پێشه‌نگی پارێزگاكان بووه‌

له‌باره‌ی هاتنی گه‌شتیاره‌وه‌ هه‌ولێر پێشه‌نگی پارێزگاكان بووه‌

له‌باره‌ی هاتنی گه‌شتیاره‌وه‌ هه‌ولێر پێشه‌نگی پارێزگاكان بووه‌

بوژانەوە و پێشخستنی كەرتی گەشتیاریی، یەكێكە لە ئامانجەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ساڵ بەساڵیش بەپێی دەرخستەی داتاكان لەبارەی بەرە و پێشچوون و رێژەی شوێنە گەشتیارییەكان و رێژەی گەشتیاران بۆ هەرێمی كوردستان، گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت.
به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ساڵی 2022، پتر لە 6 ملیۆن گەشتیار روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە، بەراورد بە ساڵی 2021، كە 4 ملیۆن و 189 هەزار و 569 گەشتیار هەبووە، دەردەكەوێت نزیكەی 2 ملیۆن گەشتیار زیاتر لە ساڵی پێشتر سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە.
هه‌روه‌ها فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری گەشتیارانی بۆ ساڵی 2022ـی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، بەراورد بە ساڵێك پێشتر بەم شێوەیە بووە:
پارێزگای هەولێر، 2 ملیۆن و 752 هەزار گەشتیار.

پارێزگای سلێمانی، 2 ملیۆن و 545 هەزار و 156 گەشتیار
پارێزگای دهۆک، 2 ملیۆن و 340 هەزار گەشتیار.

ئەمە لە كاتێكدایە بۆ ساڵی 2021 بەم شێوەیەی لای خوارەوە بووە:
هەولێر، 2 ملیۆن و 51 هەزار و 550 گەشتیار.

سلێمانی، ملیۆنێك 501 هەزار و 881 گەشتیار.

دهۆك، 613 هەزار و 978 گەشتیار.

گەرمیان، 22 هەزار و 160 گەشتیار.

لەبارەی تێكڕای ئاماری هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2022، بەڕێوەبەری بەبازاڕکردنی گەشتیاریی لە دەستەی گەشتوگوزاری سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بە پێگەی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیاند، زیاتر لە 6 ملیۆن گەشتیار لەو ساڵەدا سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە، لەكاتێكدا بەراورد بە ساڵی 2021 چوار ملیۆن و 189 هەزار و 569 گەشتیار بووە، دەریدەخات بۆ ساڵی 2022 نزیكەی 2 ملیۆن گەشتیار سەردانیكردنیان بۆ هەرێمی كوردستان زیادی كردووە.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی گه‌شتوگوزار ئاماژەی بۆ جیاوازی ئاماری تێكڕای گەشتیاران كە لای ئەوان تۆماركراون، لەگەڵ ئەو ڕێژەیەی پارێزگاكان ئاماژەی بۆ دەكەن كرد و گوتی، هەر پارێزگایەك تەنیا رێژەی گەشتیاری پارێزگاكەی خۆی تۆمار دەكات و لەكاتێكدا ئەو گەشتیارانە ئەگەری هەیە روو لە پارێزگایەكی دیكه‌ش بكەن، بۆیە رێژەی تێكڕای گەشتیاران ئەوانەن هاتوونەتە سنووری هەرێمی كوردستان و ئەوەی پارێزگاكانیش بۆ ئەوانەن چونەتە ناو سنووری پارێزگایەكەوە.

ساڵانە لەكاتی نزیك بوونەوەی سەری ساڵی زاینیی، گەشتیاران روو لە شارەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن بۆ بەشداری لەو بۆنە و ئاهەنگانەی لەو بارەیەوە رێك دەخرێن، ئاماری گەشتیارانیش تەنیا بۆ سەری ساڵی نوێی 2023، بەم شێوەیە بووە:
هەولێر، 61 هەزار گەشتیار، سلێمانی، 64 هەزار و دهۆک، 55 هەزار گەشتیار بووە.