حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چوار وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی پاک بەرهەمدێنێت
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هەرێمی کوردستان، هەنگاو دەنێت بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی پاک، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاری دامەزراندنی چوار وێستگە به‌مشێوه دراوە:
وێستگه‌یه‌ك لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە توانای 100 مێگاوات
وێستگه‌یه‌ك لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بەتوانای 100 مێگاوات
وێستگه‌یه‌ك لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، بە توانای 50 مێگاوات
وێستگه‌یه‌ك لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، بە توانای 50 مێگاوات