لەبەر پابەندنەبوون بە رێنماییەکانی تەندروستی شیرینەمەنییەک داخرا

لەبەر پابەندنەبوون بە رێنماییەکانی تەندروستی شیرینەمەنییەک داخرا


ئەمرۆ سێشەممە 10ـی كانوونی دووه‌م/2023، راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بڵاویكرده‌وه‌، تیمەکانی چاودێری تەندروستی و سەلامەتی خۆراکی سەر بە بەرێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستنی، بە ھاوبەشی لەگەڵ لیژنەکانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی ھەولێر، ھەڵسان بە داخستنی شیرنەمەنییەک بە ھۆی پابەند نەبوونییان بە پاک و خاوێنی و کارکردنیان بەدەر لە رێنماییەکانی تەندروستی.
راگه‌یاندنی ته‌ندروستی هه‌ولێر راشیگه‌یاند، دەست بە جێ شوێنەکە داخراو رێكکاری یاسایی بەرامبەردا دەگیرێتەبەر.