کەشوهه‌وای پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

کەشوهه‌وای پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو


وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ره‌وشی كه‌شوهه‌وای هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند. ئەمڕۆ چوار شەممە 11 – 1 - 2023 ، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەور لە ناوچە شاخاوییەکان، لەگەڵ نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما لەکاتەکانى شەو و بەرەبەیان .
خێراى با، لە سەر خۆ دەبێت ( 10 - 15 ) کم/ک .
هه‌روه‌ها ئاراستەی با به‌ره‌و باکووری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینینیش لە نێوان ( 10) کم ده‌بێت.
سبەی پێنجشەممە 12 – 1 - 2023
ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پاشان لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، لەگەڵ نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما لەکاتەکانى شەو و بەرەبەیان .
خێراى با لە سەر خۆ دەبێت ( 10 - 15 ) کم/ک، و ئاراستەی با به‌ره‌و باشوورى خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین لە نێوان ( 9 – 10 ) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 13 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 9 پلەى سیلیزى
دهۆک : 14 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 12 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 14 پلەى سیلیزى
سۆران : 11 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 19 پلەى سیلیزى