له رۆژانی داهاتوودا بهغدا 400 ملیار دینارهكه بۆ ههرێمی كوردستان رهوانه دهكات
سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بانکی بازرگانیی عێراقی راسپاردووە ئەو 400 ملیار دینارە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت کە پێشتر بڕیاری لەبارەوە دابوو.
بانکی بازرگانیی عێراق بانکێکی حکومییە و لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراقدایە.
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوێنێ رایگهیاند، لە رۆژانی داهاتوودا بانکی تی بی ئای - بانکی بازرگانیی عێراق ئەو بڕە پارەیە دەنێرێت و پاشان لە بودجە گشتیی 2023 جێگەی دەکرێتەوه.