ئاهەنگى دەرچوون و نمایشى سەربازى به‌تالیۆنی مغاویری فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی
ئەمڕۆ یەکشەممە 2023.1.15، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بابەکر زێباری، راوێژکاری سەربازی سەرۆکی هەرێم و لیوا عەزیز وەیسی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی زێرەڤانی و قائیمقامى ناوەند و ژمارەیەک لە فەرماندە و بەرپرسانى دیکەى سەربازى، لە فێرگەى پڵنگەکانى زێرەڤانى هەولێر، ئاهەنگى دەرچوون و نمایشى سەربازى به‌تالیۆنی مغاویری فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی بەڕێوەچوو.