مەسرور بارزانی لەگەڵ فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان کۆبووەوە

مەسرور بارزانی لەگەڵ فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان کۆبووەوە

مەسرور بارزانی لەگەڵ فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان کۆبووەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جەنەراڵ ماتیۆ ماکفەرلین فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کۆبووەوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش و گرنگیی پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان تاوتوێ کران.

.
جەنەراڵ ماتیۆ ماکفەرلین لەو دیدارەدا ئاماژەی بە بەرەوپێشچوونەکانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی ئەمنی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق کرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەتایبەتی لە ساڵی رابردوودا و جەختی لە گرنگیی برەودان بەو هاوئاهەنگییە کرد بە ئاراستەی پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لە ناوچەکانی ماددەی 140ی دەستوور.

.
لە راگەیەندراوی ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، سەرۆکی حکومەت سوپاسی هاوکاری و پشتیوانیی بەردەوامی ئەمەریکا و هێزەکانی هاوپەیمانانی لە پێشمەرگە کرد لە شەڕی تیرۆر و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە.

لەو دیدارەدا، مەسرور بارزانی کورتەیەکی دەربارەی ئەنجامی سەردانی شاندی باڵای حکومەت بۆ بەغدا و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ، بەتایبەتی پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی ئەمنی لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق خستەڕوو.