هه‌ولێر: سەنتەری ئاڵا خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە ئەو لایەنانەی" زۆرترین چاڵاکی ڕۆشنبیری و هونەریان لە هه‌ولێر ئەنجامداوە ...
هه‌ولێر: سەنتەری ئاڵا خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە ئەو لایەنانەی" زۆرترین چاڵاکی ڕۆشنبیری و هونەریان لە هه‌ولێر ئەنجامداوە ...
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه" رێكه‌وتی 15_1_2023 لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا" سەنتەری ئاڵا بۆ پەرەپێدانی رۆشنبیری و هونەری له ژێرچاودێری و به ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر" خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە ئەو کەس و لایەنانەی" كه لە ساڵی 2022 زۆرترین چاڵاکی ڕۆشنبیری و هونەریان لە هه‌ولێری پایتەختدا ئەنجام داوە .
له‌و میانەدا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر" وێرای ده‌ستخۆشی كردن له سەرۆك و ستاڤی سه‌نته‌ری ئاڵا بۆ ئاماده كردنی ئه‌و مه‌راسیمه" هاوكات پاڵپشتی پارێزگای هه‌ولێری بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر چالاكییه‌كی رۆشنبیری و كلتووری و فیكری له هه‌ولێری پایته‌خت خسته روو" هەروەها ستایشی ئه‌و چاڵاكیانه‌ی كرد" كه ئه‌نجامدراون و بۆنه‌ته مایه‌ی سوودمه‌ندی بۆ شاره‌كه و ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر واقیعی كۆمه‌ڵگه به‌گشتی.
شایه‌نی باسه ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێره‌وه خه‌ڵاتیان به‌سه‌ردا دابه‌شكرا بریتیبوون له هه‌ریه‌كه له: بەڕێوبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەر _ هەولێر" بەڕێوبەرایەتی گشتیی چاڵاکی قوتابخانەکان _هەولێر" یەکێتی نووسەرانی کورد - لقی هەولێر" تۆڕی هەماهەنگی ڕێکخراوەکان ( CNO )" ناوەندی ڕۆشنبیری ئاشتی" ناوەندی ڕۆشتنبیری مەم و زین" ڕێکخراوی خەیاڵ" کتێبخانەی باڵدار.