پرسەنامەیەک لە پارێزگاری هەولێرەوە
پرسەنامەیەک لە پارێزگاری هەولێرەوە
بەهۆی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناوداری کورد عومەر چاوشین، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە.
دەقی پرسەنامەکەی پارێزگاری هەولێر
بەڕێز بنه‌ماڵه‌ی هـونەرمـەندی
ناوداری کورد "عومەر چاوشین"
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی ناوداری کورد و ئه‌كته‌ری دیاری بواری فیلم و شانۆ (عومه‌ر چاوشین) مان پێگەیشت.
عومه‌ر چاوشین یەکێکبوو لە ئه‌كته‌رە بە تواناکانی بواری شانۆ و دراما و سینه‌مای كوردی و لەو بوارەدا مێژوویەکی سەنگین و جوانی بۆ خۆی و نەتەوەکەی تۆمارکردووە و یه‌كه‌مین هونه‌رمه‌ندی كورد بووه كه ڕۆڵی ئافره‌تی بینیوه، بە داخەوە لە دەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە بۆ ناوەندی هونەر و ڕۆشنبیریی کوردی.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی بەڕێزتان و كه‌س و كار و دۆست و هەڤاڵانی و سەرجەم هونەرمەندانی کوردستان ده‌كه‌ین و خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین سەبر و ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەک بدات و گیانی خوالێخۆشبوو به‌ردلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا لله وانا الیە را‌جعون
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2023.1.15