هەولێر: کردنەوەی مێزی یادەوەری هونەرمەند کەریم دیار
سه‌رله به‌یانی ئه‌مرۆ رێكه‌وتی 17_1_2023 به ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و هێمن قادر جێگری پارێزگار و ژمارەیەکی بەرچاو لە نووسەرو ئەدەب دۆست و بنەمالە، مێزی یادەوەری بۆ خۆشنووس کریم دیار لە مۆزەخانەی پەروەردەیی له هه‌ولێری پایته‌خت كرایه‌وه….
لە مەراسیمەکەدا پارێزگاری هەولێر وتەیەکی پێشکەش کرد، تێدا خۆشحاڵی دەڕبڕی بەوەی مێزێکی یادەوەری تایبەت دەکرێ بە کەسایەتییەکی دیاری پەروەدەکارو هونەرو ئەدەب و ژینگە دۆستی هەولێر کەریم دیار کە سەرجەم کارەکانی رەنگدانەوەی خۆشەویستی نیشتیمان بوو..
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بە دەست رەنگینی و هزر فراوانی رەوانشاد مامۆستا کەریم دیار کرد، بە جۆرێك لە هەموو هونەرو وێژەو فیکرێك مۆرکی خۆی تێدا بەجێ هێشتووە بە تایبەتی لە هونەری
خۆشنووسییدا پسپۆڕییەکی شکۆمەندانەی تێدا تۆمار کردووە….
هەر لەو مەراسیمەدا وتاری بنەمالەی کەریم دیار پێشکەش کرا، هەروەها پیشەنگایەكی تایبەت کرایەوە و دواتر مێزی یادەوەری لە لایەن پارێزگاری هەولێرەوە کرایەوە، کە بەشێك بوون لە دیکۆمێنت و ئەرشیف و هزرو دەست رەنگینی کەریم دیاری ئەدەب دۆست و پەروەدەکار…
شایەنی باسە خۆشنووسی لە تەواو کولتوورەکان، وڵاتەکان و زمانە جۆراوجۆرەکان ھەیە، بەڵام لە وڵاتانی ڕۆژھەڵات و بە تایبەت لە هه‌رێمی كوردستان پێگە و بایەخێکی زۆرتری ھەیە.
خۆشنووسی یەکێک لە هونەرە کۆنەکان، کە مێژوویەکی دوورودرێژی هەیە. ئەو هونەرە پێشتر برەوی زۆری هەبوو، سەرەڕای ئەوەی کە ژمارەی خۆشنووسەکان کەمبوونەتەوە بەڵام هێشتاش ئەو هونەرە لە بایەخی خۆی نەکەوتووە.
ژیاننامه‌ی خۆشنووس و نیگاركێش كه‌ریم ديار
ناوی ته‌واوی عه‌بدولكه‌ریم سه‌ید ئه‌حمه‌د عه‌بدولره‌زاقه
ساڵی 1942 له گوندی كێشكه له دایكبووه…
ده‌رچووی قۆناغی ناوه‌ندییه..
ساڵی 1953 به‌شێوه‌یه‌كی خۆرسك و ساكار وێنه‌ی فیلمه سینه‌ماییه‌كانی ده‌كێشا..
له‌ساڵی 1961 ده‌بێته سه‌رباز له به‌غدا و چه‌ندین پیشانگه‌ی له‌و سه‌رده‌مه كردووه‌ته‌وه.
له‌ساڵی 1966 نووسینگه‌یه‌ك له‌هه‌ولێر ده‌كاته‌وه به‌ناوی خۆشنووس و نیگاركێشی "كه‌ریم دیار".
له‌ساڵی 1974 ده‌بێته سه‌رپه‌رشتیاری نه‌خشه‌دانانی مافوور له كارگه‌ی مافووری هه‌ولێر.
به‌شداری پێشبڕكێی نه‌خشه‌دانانی مافووری له وڵاتی مه‌غریب كردووه و پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌سته هێناوه.
به‌شداری زۆربه‌ی پیشانگای ساڵانه‌ی قوتابخانه‌كانی كردووه.
له 10-2-2021 وه‌زاره‌تی رۆشنبیری یه‌كه‌م پیشانگه‌ی شێوه‌كاری بۆ ده‌كاته‌وه، به‌ناوی "ئه‌شقی سرووشت"، له‌گه‌له‌ری میدیا.
له‌ساڵی 1975 تا 1983 له ته‌ك دیواری پارێزگای هه‌ولێر، نووسینگه‌ی خۆشنووسی هه‌بووه.
زیاتر له سی ساڵ به‌رگی كتێبی نه‌خشاندووه، نزیكه‌ی 550 قسه‌ی نه‌سته‌قی كۆ كردووه‌ته‌وه، ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی خۆشنووسانی عێراق و كوردستان بووه و چه‌نده‌ها رێزلێنانی تایبه‌تی پێدراوه.
له ساڵی 2013، 1ـی 4 كۆچی دوایی كردووه.