پارێزگاری هەولێر و سەپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کۆبۆنەوە
ئەمڕۆ سێشەمە 2023.1.17 ، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، لەگەڵ هەڵگۆرد شێخ نەجیب، سەپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کۆبۆوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە هەریەک لە هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانی پارێزگار و شاندێکى ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئامادەی بوون، هەڵسەنگاندن بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانى ساڵى ڕابردووى پارێزگاى هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کرا، کە توانراوە بە شێوەیەکى فراوان خواست و داواکارییهكانی هاووڵاتییان جێبەجێبکرێت و پڕۆژەى خزمەتگوزارییەکان بگەێنرێت بەو شوێن و جێگایانەى کە پێویستیان بە گەیاندنی خزمەتگوزارییە گشتییەکانە لە سەرجەم سێکتەرەکان، پاشان گفتوگۆ لە بارەى داڕشتنى میکانیزمى هاوبەش کرا بۆ زیاتر خزمەتکردن و گەیاندنى دەستى ئاوەدانى بە شێوەیەكی دادپەروەرانە بۆ هەموو قەزا و ناحیە و گوندەكان.
لە تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، دواى ئەوەى لەلایەن ئامادەبووانەوە ڕا و سەرنج و تێبینی سەبارەت بە چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بە میکانزمی رێکارە کارگێڕی و هونەریەکانی نێوان پارێزگاى هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆى سۆران خرایە ڕوو، تاوتوێی ئامادەکارییەکانى هەردوولا کرا بۆ دەستکردنەوە بە جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانى ئەم ساڵ 2023.