پارێزگاری هەولێر: له هه‌موو زه‌مه‌ن و دۆخێك‌دا" ئامانجی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه به هاونیشتیمانیانی خۆی
سه‌رله به‌یانی ئه‌مرۆ رێكه‌وتی 17_1_2023 به ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر" و هێمن قادر و مەسعود کارەش جێگرانی پارێزگار‌و عەبدولواحید ئەحمەد سەرۆکی شارەوانی هەولێر وعەبدوڵلا شەمسەدین سەرۆکی شارەوانی شەش، پرۆژەی (دروستکردن و قیرتاوکردنی شەقامی (٤٠)مه‌تری لە نزیك مزگەوتی سید حوسێن لە شەقامی (٤٠)مه‌تری تاوەکو شەقامی( ١٠٠مه‌تری ) بە گوژمەی ملیارێك و سه‌دو په‌نجا ملیۆن دینار لەسەر بودجەی پەرەپێدان بە شێوەی بەلێندەرایەتی جێبەجێ دەکرێت.
شایه‌نی ئاماژه بۆكردنه" ماوەی ١٨٠ رۆژی بۆ ته‌رخان كراوه تا كۆتایی دێ و درێژایی شەقامەکە (١٤٠٠) مه‌تره و پانییه‌كه‌شی (٤٠) مه‌تره.
پارێزگاری هه‌ولێر له وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا" كه ئه‌م پرۆژه‌یه شه‌قامی سه‌ره‌كی سه‌د مه‌تری و چل مه‌تری به‌یه‌كه‌وه گرێ ده‌دات" هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه كه به‌رده‌وامی پرۆژه خزمه‌تگوزاریه گشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له شاری هه‌ولێری پایته‌خت ئاماژه‌یه‌كی روونه له‌سه‌ر نییه‌تی ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌تی كوردستانه به‌وه‌ی له هه‌موو زه‌مه‌ن و دۆخێك‌دا ئامانجی باڵای پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه به هاونیشتیمانیانی هه‌رێمی كوردستان" دووپاتیشی كرده‌وه كه به پیێ ئه‌و پلانه‌ی بۆ ئه‌مساڵ دارێژاروه" خزمه‌ته‌كان هه‌م زیاتر ده‌بن و هه‌میش كوالێتیان چاكتر ده‌بێت و فراوانی به خۆیه‌وه ده‌بینێ ...