بەگوژمەى زیاتر لە (2 ملیار و 24 ملیۆن دینار) بەردى بناغەى قۆناغى یەکەم و دووەمى پڕۆژەى (دروست کردنی شەقام و ڕاکێشانی تۆڕی ئاو و دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گوندی تۆبزاوەی ئەحمەدی) دانرا

بەگوژمەى زیاتر لە (2 ملیار و 24 ملیۆن دینار) بەردى بناغەى قۆناغى یەکەم و دووەمى پڕۆژەى (دروست کردنی  شەقام و ڕاکێشانی تۆڕی ئاو و دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گوندی تۆبزاوەی ئەحمەدی) دانرا

ئەمڕۆ چوارشەممە 2023.1.18، لەژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بەئامادەبوونى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکى شارەوانى، بەگوژمەى 2 ملیار و 24 ملیۆن و 742 هەزار دینار، لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر، بەردى بناغەى قۆناغى یەکەم و دووەمى پڕۆژەى (دروست کردنی شەقام و ڕاکێشانی تۆڕی ئاو و دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گوندی تۆبزاوەی ئەحمەدی) دانرا، کە بەشێوەى بەڵێندەرایەتى جێبەجێ دەکرێ و ماوەى تەواوکردنى پڕۆژەکەش ( 150 ڕۆژە).

لەڕێو رەسمەکەدا کە هەریەک لە بەڕێوەبەرى شارەوانى پێنج و ئەندازیارانى سەرپەرشتیارى پڕۆژەکە ئامادەی بوون، پارێزگارى هەولێر وێڕاى پیرۆزبایی لەدانیشتوانى گوندی تۆبزاوەی ئەحمەدی بۆ گەیاندنى ئەم خزمەتگوزارییانە، ڕایگەیاند: "ئومێد دەکەین پڕۆژەکە لە ماوەى دیاریکراوى خۆیدا بە کۆتا بێت و توانیبێتمان خزمەتێکى هاوڵاتییان و دانیشتوانى ئەم ناوچەیەمان کردبێت کە شایستەى خزمەتى زۆر لەوە زیاترن".

جێگەى باسە پڕۆژەکە بە دوو قۆناغە بەمشێوەیە:
- قۆناغی یەکەم، دروست کردنی 26 شەقام لە گوندی تۆبزاوەی ئەحمەدی بە درێژی (4355 م) + ڕاکێشانی تۆڕی ئاو بە درێژی (1450م) +دروست کردنی ئاوەڕۆی پۆلی ئەسیلین بە درێژی ( 3665 م ).
- قۆناغی دووەم، دروست کردنی 36 شەقام لە گوندی تۆبزاوەی ئەحمەدی بە درێژی (5729 م) و + دروست کردنی ئاوەڕۆی پۆلی ئەسیلین بە درێژی ( 2975 م).