شاندێکی رێکخراوی IOM سەردانی EJCC پارێزگای ههولێریان کرد
رۆژی چوارشەممه، 18/1/2023 سروە رهسووڵ، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان پێشوازیکرد لە شاندێکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ IOM کرد کەپێکهاتبوون لە بەڕێزان خاتوو یۆکۆ، سەرۆکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ لەهەرێمی کوردستان و بەرپرسی کارووباری گەڕاوەکان و شاندی یاوەریان.
له میانهی كۆبوونهوهیهكدا، سروە رهسووڵ دوای بەخێرهاتن، سوپاسی شاندی میوانی کرد، کە هەردەم هاوکارو هەماهەنگ بوون، دواتر باس لەباروودۆخی ئێستای کەمپەکان و ڕۆڵی IOM کراو پێویستیەکان لەلایەن هەردوولا بەووردی خرایە بەرباس و لێکۆڵینەوە.
دواتر بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان له پارێزگای ههولێر، باسی لە گۆڕانکاریەکانی کەشوهەواو کاریگەریان لەسەر کۆچ کرد و بڕیاڕ لەسەر چەند خاڵێکی گرنگ درا.
دواتر خاتوو یۆکۆ سوپاسی هاوکاری بەردەوامی پارێزگای هەولێری کرد و هۆبەی کۆچ و کۆچبەرانی بەسەرکردەوە کەلەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ سیستەمی گەڕانەوەی نیشتیمانی بۆ دانراوە و خۆشحاڵ بوو بە دەرەئەنجامی پڕۆژەکە.