به‌فروبارانێكی زۆر به رێگاوه‌یه
شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای کرد لە كۆتایی ئه‌م مانگه‌وە، شه‌پۆلێكی باران و به‌فربارین ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 18/1/2023، شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زای بواری كه‌شناسی بڵاویکردووەتەوە: "له‌مه‌ودای هه‌فته‌ی كۆتایی ئه‌م مانگه بەولاوە شه‌پۆله‌كانی باران و به‌فربارین به‌ڕووی ناوچه‌كه‌دا ده‌كرێنه‌وه، ئه‌مجاره بۆ دهۆك و هه‌ولێریش زۆر باش ده‌بێت، كۆتایی به‌خراپی دابارین دێت لەو ناوچانەش كه نزیكەی مانگێكه باران له‌سنووری دهۆك و به‌شێكی سنووری هه‌ولێر كه‌مه".
ئەوەشی خستووەتە روو: "هه‌فته‌ی كۆتایی ئەم مانگە و مانگی شوبات ئه‌گه‌ری به‌فربارینی زۆر باش بۆ ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌یه له‌گه‌ڵ شۆڕبوونه‌وه‌ی به‌ره و سه‌نته‌ره‌کانیش به‌كاریگه‌ری جیاواز".
ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی ئاماژەی بەوەشداوە: "پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەم مانگە و مانگەکانی داهاتوو ڕێژەکەی زۆر باش باران هەبێت و بەشێوەیەک بێتە ژیانەوەی کانیاو چەمەکان و ئاستی دابارین و بەتایبەت باران لە هەردوو ساڵی پێشتر زیاتر بێت لەتەواوی ناوچەکان و وەرزی بەهاریش دوو هێندە تا سێ هێندەی پار باران زیاتر دەبێت".