پار ساڵ 22 هه‌زار تۆن كاڵا‌ له‌ سنووری ئیبراهیم خه‌لیله‌وه‌ گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌

پار ساڵ 22 هه‌زار تۆن كاڵا‌ له‌ سنووری ئیبراهیم خه‌لیله‌وه‌ گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌

بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل لە ماوەی 12 مانگی ڕابردوودا نزیکەی 22 هەزار تۆن کەرەستە لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل بەهۆی ئەوەی لەگەڵ یاساکانی دەروازەکە دەگونجاون، تۆمار نەکراون و گەڕێندراونەتەوە.
كامى كامل، بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل، رایگەیاندووه‌: ''لە ماوەی یەک ساڵدا (لە ڕێکەوتی 1/1/2022 هەتاکوو 18/1/2023)، 21 هەزار و 710 تۆن کەرەستەی جۆراجۆر لە تاقیگە و لیژنە پەیوەندیدارەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل پەسند نەکراون و بەشێکیان گەڕێندراونەتەوە و بەشێکیشیان لەناو براون، بەهۆی ئەوەی ئەو کەلوپەلانە لەگەڵ ڕێنوێنییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نەدەگونجان.''
هه‌روه‌ها بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل ڕایشیگەیاند: ''بەشی زۆری ئەو کەلوپەلانە پێک هاتبوون لە کەلوپەلی جوانکاری و تەندروستی و خواردن و خواردنەوە، هەروەها کەلاپەلی ڤێتەرنەری و کشتوکاڵی و بیناسازی و زۆر شتی دیکەشیان تێدا بوو.''