پارێزگاری هه‌ولێر: كاری خۆبه‌خشی و مرۆیی پێویستی به هه‌ستی مرۆیانه‌و ئه‌قڵی كراوه‌ی شاره‌ستانی هه‌یه
ئه‌مرۆ رێكه‌وتی 19/1/2023 به ئاماده‌بوونی پارێزگاری هه‌ولێر ئومێد خۆشناو" رێوره‌سمێكی شایسته بۆ رێزلێنان له‌و خۆبه‌خشانه رێكخرا" كه به سه‌رپه‌رشتی و چاودێری (بەرێوبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وڵامدانەوەی قه‌یرانه‌كان له پارێزگای هه‌ولێر) ماوه‌ی دوو مانگ به‌شێوه‌ی خۆبه‌خشی له كه‌مپه‌كانی ئاواره‌كان سه‌قاڵی تۆمار كردنی ناوه‌كان و پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی خێزانه ئاواره‌كان" هه‌روه‌ها ناو نووسینی ماڵه هه‌ژاره‌كان بوون له گه‌ره‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر.
له‌و میانه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر ئومێد خۆشناو له وته‌یه‌كدا وێرای ده‌ستخۆشی كردن له ناوه‌ندی قه‌یرانه‌كان و ئه‌وانه‌ی به‌رنامه‌ی رێز لێنانیان بۆ سازكراوه بۆ كاری خۆبه‌خشیان و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاری ماندوونه‌ناسانه‌یان " ئاماژه‌ی به‌وه كرد" كه مرۆڤ گرنگترین سامانی نیشتمانییه به‌تایبه‌تی له كاتی ئه‌نجامدانی كاری مرۆڤایه‌تی" چونكه هه‌موو پلان‌و كارنامه‌ی خۆیان به‌بێ موقابیل بۆ گه‌شه‌دانی نه‌وعی به‌و سامانه مرۆڤدۆستییه به بێ جیاوازی كردن له نێوان تاك‌و گروپ و لایه‌نه‌كان ته‌رخان كردووه، دووپاتیشی كرده‌وه كه‌وا بایه‌خدان به كاری خۆبه‌خشی و مرۆیی پێویستی به هه‌ستی مرۆیانه‌و ئه‌قڵی كراوه‌ی شاره‌ستانی هه‌یه، پێویستی به‌و كه‌سانه‌یه كه ئاماده‌ن له‌پێناو ئه‌م هه‌نگاوه مرۆیانه‌یان ململانێ بكه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی له‌به‌رچاو بگرن" ئه‌وانه جگه له‌و پاداشته‌ی له لایه‌ن یه‌زدانی مه‌زن بۆیان تۆمار ده‌كرێ" هاوكات له مێژوودا وه‌ك كه‌سانی خاوه‌ن ویژدان هه‌ژمار ده‌كرێن.