سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی ساڵیادی کوژرانی محەممەد باقر حەکیم ئەمڕۆ دەچێتە بەغدا.
ئەمڕۆ شەممە 21/1/2023، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و بەشداری لە رێوڕەسمی ساڵیادی کوژرانی محەممەد باقر حەکیم دەکات.

لە بارەگای سەرەکی رەوتی حیکمە هەر چوار سەرۆکایەتیەکەی عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و چەندین بەرپرسی باڵای حکومی و حزبی بەشداری مەراسیمەکە دەکەن.

محەممەد باقر حەکیم، لە ساڵی 2003 پاش ئەوەی لە شاری نەجەف لە مەزارگەی ئیمام عەلی دەرەچوو، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی پێدا تەقییەوە و خۆی 84 کەس کوژران، بەهۆی ئەو رووداوەوە چوار تاوانبار دەستگیرکران و ئەبو موسعەب ئەلزەرقاوی ئەمیری قاعیدە لە عێراق رووداوی تەقینەوەکە لە ئەستۆ دەگرێت