بەئامادەبوونى سەرۆکى هەرێم، بەردی بناغەی پەیمانگەی کولتووری هاوبەشی ئەڵمانی - فەرەنسی دانرا

بەئامادەبوونى سەرۆکى هەرێم، بەردی بناغەی پەیمانگەی کولتووری هاوبەشی ئەڵمانی - فەرەنسی دانرا

بەئامادەبوونى سەرۆکى هەرێم، بەردی بناغەی پەیمانگەی کولتووری هاوبەشی ئەڵمانی - فەرەنسی دانرا
ئەمڕۆ یەکشەممە 2023.1.22، بە ئامادەبوونی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و هەردوو کونسڵى گشتیى ئەڵمانیا و فەرەنسا و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و سەفین دزەیى، بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێم و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسان، لەسەر قەڵای هەولێر بەردی بناغەی پەیمانگەی کولتووری هاوبەشی ئەڵمانی - فەرەنسی دانرا.
جێگەى باسە، لە ساڵی 2019 ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و سەرکۆماری فەرەنسا، بڕیاریان داوە ئەنیستیتووتی هاوبەشی ئەڵمانی و فەرەنسی دابمەزرێن، هەولێرى پایتەختیش کە فەرەنسا و ئەڵمانیا تێیدا نوێنەرایەتییان هەیە هەڵبژێردراوە، تاکو وەک یەکێک لەو چوار شارانەی ئەڵمانیا و فەرەنسا پێکەوە بەرنامەی هاوبەشی کولتووریی تێدا جێبەجێ بکەن، ئەمەش ئەو ڕاستەیە دەردەخات کە فەرەنسا و ئەڵمانیا گرنگییەکی بێوێنە بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەدەن و لەو چوارچێوەیەشدا حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سەرخستنی ئەم پڕۆژەیە پاڵپشتیان بووە و لەسەر قەڵای هەولێر خانوویەکی بۆ ئەنیستووتی فەرەنسا و پەیمانگەی گۆتێی ئەڵمانیای دابین کردووە.