كاركردن له‌ فراوانكردنی رێگه‌ی كۆڕێ شه‌قڵاوه‌ به‌رده‌وامه‌

كاركردن له‌ فراوانكردنی رێگه‌ی كۆڕێ شه‌قڵاوه‌ به‌رده‌وامه‌


کارکردن لە پڕۆژەی دروستکردنی بەرزە پردى ئۆڤەرفلاى لە دوو ڕێیانى (کۆڕێ - شەقڵاوە - هەولێر) و فراوانکردنی رێگه‌ی کۆڕێ – شەقڵاوە، بەردەوامە
لە 30%ـی کارەکانى پڕۆژەى دروستکردنى بەرزە پردى ئۆڤەرفلاى لە دوو رێیانى (کۆڕێ - شەقڵاوە - هەولێر) لەگەڵ یەکخستن و فراوانکردنى رێگای دەربەندی کۆڕێ - شەقڵاوە تەواوکراوە، کە بە گوژمەى (40 ملیار دینار) لە سەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر و بەسەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتى رێگه‌ و بانى هەولێر و بەشێوەى بەڵێندەرایەتى لەڕێگەى کۆمپانیاى (کافین گروپ) دەستى پێکراوە.
بەکۆتاهاتنى پڕۆژەکە، کە پڕۆژەیەکی ستراتیژی شاری هەولێرە و بەشێوە و شێوازێکى مودێرن و سەردەمیانە دەستى پێکراوە، سودێکى زۆرى دەبێت بۆ هاووڵاتییان و خەڵکى ناوچەکە بەگشتیى، ئەوە جگە لە کەمکردنەوەى قەرەباڵغى و رووداوەکانى هاتۆچۆ.