لە هەولێر.. زانایەکی کورد، خەڵاتی ڕێزلێنانی پێشکەش دەکرێت

لە هەولێر.. زانایەکی کورد، خەڵاتی ڕێزلێنانی پێشکەش دەکرێت


ئەمڕۆ دووشەممە 2023.1.23، بەئامادەبوونی ڕێزدار نیچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە وەزیرە بەڕێزەکان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و پارێزگارانی سلێمانی، هەڵەبجە و سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەربەخۆکان و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسان و سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و پسپۆڕانی زمانی کوردی و مامۆستایان زانکۆ، لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە ڕێورەسمێکدا خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەش بە زانای کورد د.فریاد فازڵ عومەر دەکرێت لەپای ئەو خزمەتە گەورەیەی پێشکەش بەزمان و وێژە و مێژووی کوردی کردووە.