به‌های دۆلار هه‌ر به به‌رزی ماوه‌ته‌وه
نرخی دۆلار له‌به‌رزیدا ماوه‌ته‌وه و به‌م هه‌ینیه له بازاڕه‌كانی به‌غداو هه‌رێمی كوردستان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
ئەمڕۆ هەینی 27ی كانوونی دووه‌می 2023، لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بەغدا نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بە 161 هەزار و 500 دینارە، ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ ئێواره لە کاتی داخستنی بازاڕ دا 100 دۆلار بە 163 هەزار دینار بوو.
لە بازاڕەکانی هەرێمی كودرستانیش ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی 100 دۆلار بە 163 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.