بەم نزیکانە نەخۆشخانەی بەحرکە بۆ چارەسەری نەخۆشانی هەناو دەخرێتە خزمەت هاووڵاتییانهوه
ئەمڕۆ شەممە 2023/1/28 دكتۆر دلۆڤان محمد فاتح جلال بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، لەگەڵ بەشە پەیوەندیدارەکان، دوای کردنەوەی نەخۆشخانەی بەحرکە کە لەسەر داواکاری هاووڵاتیانی ئەم ناوچەیە و دروستکرنی بەشی فریاکەوتن، سەردانی نەخۆشخانەی بەحرکە بۆ چارەسەری نەخۆشیەکانی هەناو کرد، بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنییەتی ئامادەکاری بۆ خستنەکاری پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی تەندروستی بۆخەڵکی ئەم ناوچەیە.