بە ئامەدەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکومەت، تەرمی سەرۆک عەشیرەتی زراری بە خاک سپێردرا
ئەمرۆ دووشەممە 2023.1.30، بە ئامادەبوونی عەبدولمهیمەن بارزانی، نوێنەری سەرۆک بارزانی و ئومێد خۆشناو، نوێنەری ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی2 و کرمانج عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقی16 و چیا هەرکی جێگری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە هەولێر و ژمارەیەکی تر لە بەرپرس و پیاو ماقوڵان و خانەوادە و کەس و کاری، لە مەراسیمێکی شایستەدا تەرمی کەسایەتی دیاری شاری هەولێر و سەرۆکی عەشیرەتی زراری (سەعید ئاغا زراری) بەخاک سپردرا.