پارێزگاری هه‌ولێر به‌شداری له‌ چه‌ند نمایشێكی كولتووری هیندستان كرد

پارێزگاری هه‌ولێر به‌شداری له‌ چه‌ند نمایشێكی كولتووری هیندستان كرد

دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە 2023.1.30، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر، سوبهاش کەین کونسڵى گشتی هیندستان لە هەولێر، بە بۆنەى 76 ساڵەى سەربەخۆیی و ڕۆژی نیشتیمانی کۆماری هیند، (گروپى سەماى ئامێى پاتیل) لە هۆڵى پێشەوا، چەند نمایشێکى کولتووریان پێشکەشکرد، کە لەلایەن ئەنجوومەنى هیندى بۆ پەیوەندییە رۆشنبیرییەکان بە هاوبەشى کونسڵخانەى وڵاتەکەیان لە هەولێر ڕێکخرابوو.