بارانبارین بەردەوام دەبێت

بارانبارین بەردەوام دەبێت



لەم هەفتەیەدا شەپۆلێكی بەفر و باران و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و پێشبینییش دەكرێت، لە ٤٨ كاتژمێری داهاتوودا بەردەوامی هەبێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، ئەمڕۆ سێشەممە، ٣١ی كانوونی دووەمی ٢٠٢٣، تەواوی ڕۆژەكە ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت و بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکاندا بەردەوام دەبێت. لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆوە دابارین لە هەندێ ناوچەی باشووری هەرێم لە نمەبارانەوە بۆ شەستەباران و بروسکە دەگۆڕێت و لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری شاری سلێمانی ڕێژەی دابارین زیاتر دەبێت .

پلەکانی گەرما نزمبوونەوەیەکی کەم بە ١-٢ پلە جیاواز لە ڕۆژی پێشوو دەبێت.

خێرایى با لە ناوچەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم ١٠-٢٠ کم دەبێت.

مەوداى بینین لەنێوان ٦-٨ کم دەبێت و لەو شوێنانەی دابارین هەیە، بۆ ٥-٧ کم كەم دەبێتەوە .

پێشبینیی بەرزترین پلەکانی گەرما لە ٤٨ كاتژمێری داهاتوودا:

هەولێر : ١٠ پلەى سیلیزى

سلێمانی : ٦ پلەى سیلیزى

دهۆک : ١٠ پلەى سیلیزى

کەرکوک : ١٤ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : ٩ پلەى سیلیزى

زاخۆ : ١٠ پلەى سیلیزى

سۆران : ٢ پلەى سیلیزى

گەرمیان : ١٦ پلەى سیلیزى