بە گوژمەى زیاتر لە (332 ملیۆن دینار) چەند پڕۆژەیەکى خزمەتگوزارى لە کەسنەزان و بنەسڵاوە جێبەجێ دەکرێت

بە گوژمەى زیاتر لە (332 ملیۆن دینار) چەند پڕۆژەیەکى خزمەتگوزارى لە کەسنەزان و بنەسڵاوە جێبەجێ دەکرێت



لە چوارچێوەى بەردەوامى خزمەتکردنى هاوڵاتییان و گەیاندنى پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و دەستى ئاوەدانى بۆ سەرجەم ئەو شوێنانەى کە پێویستن، بە گوژمەی (332 ملیۆن و 128 هەزار دینار) لەسەر داهاتى 15%ى بەڕیوەبەرایەتى گشتیى شارەوانییەکان، چەند پڕۆژەیەکى خزمەتگوزارى لە کەسنەزان و بنەسڵاوە جێبەجێ دەکرێت، کە بریتین لە:-
1- قیڕتاوكردنی شەقام لە قەزای دەشتی هەولێر(بنەسڵاوە).
2- قۆناغى یەکەمى قیڕتاوكردنی گەڕەكی كەمئەندامان/1 لە کەسنەزان.
3- قۆناغى دووەمى قیڕتاوكردنی گەڕەكی كەمئەندامان/2 لە كەسنەزان.