نرخی نەوت و زێڕ راگه یه ندرا

نرخی نەوت و زێڕ راگه یه ندرا

ا
- مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 515 هەزار دینارە

- مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22 بە 470 هەزار دینارە

- مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 450 هەزار دینارە

- مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 385 هەزار دینارە


نرخی نەوتی برێنت بۆ خوارەوەی 85 دۆلار دابەزی

هەر بەهۆی نزیکبوونەوە لە کاتی راگەیاندنی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمەریکا و ئەگەری بەرزکردنەوەی سوودی بانکی بە رێژەیەکی زیاتر لەو 0.25٪ـی کە پێشبینیکراوە، رووی لە دابەزین کرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، 31-1-2023 هەر بەرمیلێک نەوتی برێنتی دەریای باکوور نزیکەی پێنج سەنت دابەزی و بە 84 دۆلار و 85 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هەروەها هەر بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسی ئەمریکا 33 سەنت دابەزی و بە 77 دۆلار و 57 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

سەرەڕای ئەوەی بەهۆی بەرزکردنەوەی پێشبینییەکان بۆ گەشەی ئابووریی جیهان لەلایەن سندووقی نێودەوڵەتیی دراوەوە، دابەزینی نرخەکانی نەوت ئەمڕۆ سنووردار بوون.