بە ئامادەبوونى سەرۆکى هەرێم دوو فیرقەی پیادەی پێشمەرگە دەستبەکار بوون
ئەمڕۆ سێشەممە 4/4/2023 بە ئامادەبوونی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و فەرماندەی گشتيی هێزی پێشمەرگە، بەڕێزان جه‌نه‌راڵ ماتيوو ماركفارلن فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و سووريا، ژمارەیەك لە وەزیران و بەرپرسانی باڵاى سەربازی و پەرلەمانتار و بەرپرسانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و نوێنەر و كونسوڵی وڵاتان لە هەرێمی كوردستان، ڕێوڕەسمی دەستبەكاربوونی هەردوو فیرقەی (1) و (2)ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕاگەیەنرا كه له چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى چاكسازيى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا، يه‌كخراونه‌ته‌وه.