پۆلێک باڵنده و پهلهوهری کێوی ئازادكران
ئەمڕۆ سێشەممە 2023.4.4، ئومید خۆشناو، پاریزگاری هەولێر، لە پارکی شەهید سامی عەبدولڕەحمان لە هەولێر، بەئامادبوونی نەبەزعەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، لە پێناو پارێزگاریکردن لە باڵندە و ئاژەڵی کێوی کە بەشێکی گرنگی ژینگەیە، پۆلێک باڵنده و پهلهوهری کێوی كه بازرگانی و مامهڵهكردن پێیانهوه قهدهغهیه و لەلایەن خەڵک و ڕاوچییانەوە ڕاوکرابوون ئازادکرد.
لەوبارەیەشەوە پارێزگای هەولێر، دەستخۆشی لە تیمەکانی قائیمقامیەت و فەرمانگەی ژینگە پارێزی هەولێر کرد کە لەماوەی رابردوودا لەچوارچێوەی هەڵمەتێکدا توانیویانە تا ڕادەیەکی زۆر باش کۆنتڕۆڵی ئەو شوێنانە بکەن کە تێیدا مامەڵە بەو ئاژەڵانە دەکرێت، هەروەها داوای لە هاوڵاتییان کرد لە پێناو پارێزگاریکردن لە ژینگە بەهیچ جۆرێک ڕاوی ئەو جۆرە باڵندە و ئاژەڵە کێویانە نەکەن.