پارێزگاری هەولێر، شەقامی ئیسکانی بەسەرکردەوە

پارێزگاری هەولێر، شەقامی ئیسکانی بەسەرکردەوە

چوارشەممە 2023.4.5، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند، بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی شەوانی ڕەمەزان و کارو کەسابەتی کاسبکار و دوکانداران، شەقامی ئیسکانی بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە لە ڕەوشی شەوانی شەقامی ئیسکانی لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز کۆڵییەوە و گفتوگۆی لەگەڵ هاوڵاتییان و دوکانداران و کاسبکارانی نێو شەقامە کرد و گوێی لە گلەیی و کەم و کوڕیی و پێداویستیەکانیان گرت.

شەقامی ئیسکان یەکێکە لە قەرەباڵغترین و زیندووترین شەقامەکانی هەولێری پایتەخت و سروشتی ئەوشەقامە وایە کە هیچ کات چۆڵ نابێت و بەردەوام بە شەو و رۆژ جمەی دێت لە هاووڵاتییان بەتایبەتی لاوان و گەنجان.