گەڕەکى 5ی حەسارۆکان.. بە گوژمەى زیاتر لە (278 ملیۆن دینار) دەستکرا بە قیڕتاوکردنی چەند شەقامێک

گەڕەکى 5ی حەسارۆکان.. بە گوژمەى زیاتر لە (278 ملیۆن دینار) دەستکرا بە قیڕتاوکردنی چەند شەقامێک

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023.4.6، لە چوارچیوەى گەیاندنى پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و بە مەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە یاوەرى عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکى شارەوانى هەولێر و بەڕێوەبەرى شارەوانى4، پرۆژەی قیرتاوکردنی چەند شەقامێکى پشت مزگەوتی بلال خەیلانی لە گەڕەکی 5ى حەسارۆکان بەسەرکردەوە، کە بە گوژمەی (287 ملیۆن و 650 هەزار دینار) لە سەر داهاتی 15%ى سەرۆکایەتی شارەوانی هەولير بە شێوەی بەڵێندەرایەتی دەست بەجێبەجێکردنی کراوە.

پارێزگاری هەولێر لە بەسەرکردنەوەکەیدا لە نزیکەوە لەگەڵ تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی کۆڵییەوە و ده‌ستخۆشى له‌ کرێکاران و ئه‌ندازیارانی پڕۆژەکە كرد و ڕایگەیاند: "لە ئێستادا لە چوارچێوەى گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، چەندین پڕۆژەى دیکەى دروستکردنى شەقام و قیڕتاوکردن لە چەند گەڕەک و شوێنێکی ترى شارى هەولێر دەستیپێکردووە، وەکو پارێزگاى هەولێر هەموو هەوڵێکى خۆمان خستۆتەگەڕ تاکو بتوانین بەبێ جیاوازیی لە ناو شار و دەرەوەى شار و بەشێوەیەکى یەکسان، پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و دەستى ئاوەدانى بگەێنین بەهەموو شوێنێکى سنوورى پارێزگاکەمان".