لە سەر قەڵای هەولێر.. یادی لەدایک بوونی سوڵتان موزفەرەدین کرایەوە

لە سەر قەڵای هەولێر.. یادی لەدایک بوونی سوڵتان موزفەرەدین کرایەوە

رۆژی پێنجشەممە 2023.4.6، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و مەمەد مەولود یاقوت، کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر و پەرلەمانتار و بەڕێوەبەری ئاوقافی هەولێر و بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا و ژمارەیەکی دیکە لە پیاوانی ئاینی و بەرپرسانی دیکە، لە سەر قەڵای هەولێر، بەخوێندنەوەی مەولوودنامە ساڵیادی لە دایک بوونی سوڵتان موزفەرەدین گۆکبۆرو کرایەوە.

موزەفەرەدین گۆکبۆرو کوڕی زەینەددینی عەلیە و لە نێو خەڵکی ھەولێر بە سوڵتان موزەفەر ناسراوە، (ماوەی ژیانی ١١٥٣ تا ١٢٣٢ زایینی)ە، لە سەردەمی سەلاحەدینی ئەییووبی حاکمی هەولێر بووە، لە ئێستاشدا لە شاری ھەولێر شەقامێکی سەرەکی بەناوی سوڵتانەوەیە و پێشتریش بنکەی تەندرووستی بە نێوی ئەو ھەبووە و مەزارگەیەکیش بەناوی خۆی، سوڵتان مزەفەر یەکەم کەس بووە مەولوودنامەی خوێندووە و یادکردۆتەوە. لەو ڕۆژەشدا لە کاتژمێر 9 بەیانی تاکو شەو مەولوودنامە خوێندراوەتەوە و وتاردراوە، ھەموو ساڵێکیش لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان مەولوودی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) دەکرێتەوە.