پارێزگاری هەولێر، بەربانگی لەگەڵ خۆبەخشان کردەوە

پارێزگاری هەولێر، بەربانگی لەگەڵ خۆبەخشان کردەوە


ئێوارەی پێنجشەممە 2023.4.6، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەربانگی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی لەگەڵ خۆبەخشانی شاری هەولێر کردەوە، کە لەکاتی ڕووداوی کارەساتی بومەلەرزەکەی (تورکیا و سوریا) لە 6ـی شوباتی 2023 تاکو 17 شوبات بە هانای زیانلێکەوتووانە چوون بە کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری و ڕزگارکردن و دەرهێنانی قوربانیان لەژێر باڵەخانە ڕوخاوەکاندا.

دوای بەربانگ، لەلایەن پارێزگاری هەولێر وێڕای دەستخۆشی لە یەکە بەیەکەیان بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە مرۆییە، سوپاس و پێزانینی پارێزگای هەولێری پێشکەشکردن و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی لە کاری خۆبەخشی کە کارێکی مرۆیی مەزن و پیرۆزە بۆ خواستن.

جێگەی باسە، ئێوەرە خوانەکە لەلایەن پارێزەر سەفین یاسین ڕێکخرابوو.