لە هەولێر.. پیشانگای و فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی بازاڕکردن لە ڕەمەزان کرایەوە
شەوی هەینى 2023.4.7،، د.پشتیوان سادق، وەزیرى ئەوقاف و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە ئامادەبوونى د.عەبدوڵڵا سەعید، سەرۆکى یەکێتیی زانایانى ئایینیى ئیسلامى کوردستان و نەوزاد شێخ کامیل، بریکاری وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و مەمەد مەولود یاقوت، کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر و ژمارەیەکى تر لە بەرپرسان، لەپیشانگاى هەولێرى نێودەوڵەتى، پیشانگای و فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی بازاڕکردن لە ڕەمەزان ناسراو بە (ڕەمەزان فێست)یان کردەوە.
پیشانگاکە کە 100 کۆمپانیاى جیاجیاى خۆراک و کەل و پەل و پێداویستى ناوماڵ لە وڵاتانى (ميسر، ئێران، تورکیا ، یۆنان، هندستان، ئیمارات و عێراق) بەشدارن، 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت و هەموو ڕۆژێک لە کاتژمێر 6ی ئێوارە تاوەکو پارشێو کرایەوە.