پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بە بۆنەی جەژنی قیامە
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و جیهان بەگشتیی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی دەکەین.
هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە هۆی پتەوکردنی برایەتی و تەبایی نێوان سەرجەم پێکهاتە جیاوازەکان و بەیەکەوە ژیانی ئاینی لە هەرێمی کوردستان.
دووبار جەژنتان پیرۆزبێت و هەمیشە بەختەوەربن
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2023.4.8