کلاسیکۆی کوردستان لە هەولێر بەڕێوەچوو
کلاسیکۆی کوردستان لە هەولێر بەڕێوەچوو
چوارشەممە 2023.4.19، بە ئامادەبوونی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و زیاتر لە بیست هەزار هاندەر، لە یاریگای نێودەوڵەتی فەڕەنسۆ هەریری، یاری نێوان هەولێر و دهۆک لە خولی نایابی عێراق بەڕێوەچوو و لەئەنجامدا یانەی هەولێر 1-0 لە یانەی دهۆکی بردەوە.
11 یارییە هەولێر هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە و بەو ئەنجامەش لە خولی نایابی عێراق، هەولێر بووە خاوەنی 32 خاڵ، بە ناوی پارێزگای هەولێر وێڕای پیرۆزبایمان لە هاندەرانی یانەی هەولێر و دەستەی کارگێڕی و یاریزانان و وەرزشوانان و وەرزش دۆستانی شارەکەمان، پاڵپشتی و هاندانی بەردەوامی خۆمان بۆ یانەی وەرزشی هەولێر و وەرزش بەگشتیی لە شارەکەمان دووپات دەکەینەوە.
جارێکی تر پیرۆزە لە هەولێر، بە هیوای سەرکەوتن و بەدەستهێنانی دەستکەوتی زیاتر.