هەولێر: مەراسیمی ناساندنی پرۆژەیەکی میدیایی نوێ" تۆڕی میدیایی رووداو…
ههولێر: مەراسیمی ناساندنی پرۆژەیەکی میدیایی نوێ" تۆڕی میدیایی رووداو…
ئهمرۆ پێنجشهممه 27_4_2023 هێمن قادر جێگری پارێزگاری ههولێر به بانگهێشتی فەرمی تۆڕی میدیایی رووداو بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندنی پرۆژەیەکی میدیایی نوێ، کە لە هۆتێل هەولێری نێودەوڵەتی (شیراتۆن) بهرێوهچوو" لهو مهراسیمهدا كه ژمارهیهك له بەرپرسانی حکومهتی هەرێمی کوردستان و حكومهتی عێراقی فیدراڵ، نێردە نێودەوڵەتییەکان، نوێنەرانی رێکخراوانی نێودەوڵەتی و کۆمەڵگەی مەدەنی، سەرۆکی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و رۆژنامەوانان، ئامادهیی بوون، پرۆژە نوێیەکەی تۆڕی میدیایی رووداو به ئامادهبووان ئاشنا كرا، کە بەرنامەیەکی گفتوگۆئامێزە و ئامانجی لێی بەدیهێنانی پلاتفۆرمێکە بۆ گفتوگۆکردنی نێوان گەنجان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بە ئامانجی برەودان بە بەرپرسیارییەتی و شەفافییەت، لەلایەک و بەشداریپێکردنی گەنجان حکومڕانیدا، لەلایەکی دیکەوە.