لە پاریس.. پارێزگاری هەولێر، بەشداری لە کۆنگرەی ئەنجومەنی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی فرانکۆفۆنی کرد

لە پاریس.. پارێزگاری هەولێر، بەشداری لە کۆنگرەی ئەنجومەنی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی فرانکۆفۆنی کرد

لە پاریس..
پارێزگاری هەولێر، بەشداری لە کۆنگرەی ئەنجومەنی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی فرانکۆفۆنی کرد

ئەمڕۆ هەینی 2023.4.28، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە پاریسی پایتەختی وڵاتی فه‌ره‌نسا، بە شداری لەکۆنگرەی ئەنجوومەنی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی پارێزگار و سەرۆک شارەوانیەکانی فرانکۆفۆنی کرد.

لە دەستپێکدا، خاتوو ئەن ئیدلگۆ، سه‌رۆكى شاره‌وانى پاریس، لە وتارێکدا وێڕاى بە گەرمى بەخێرهێنانى پارێزگارى هەولێر و ئەندامانى دیکەى کۆنگرە، ڕایگەیاند: "هەولێر لەگەڵ ئەوەى کە شارێکى فەرەنسى زمان نییە، بەڵام ئەندامى شانازییە لە کۆمەڵەی نێودەوڵەتی پارێزگار و سەرۆک شارەوانیەکانی فرانکۆفۆن، وەکو شارى هەولێریش ئەمڕۆ بەفەرمى ئەندامیەتى شارى کێڤی پایتەختى ئۆکرانیا لە کۆمەڵەکەدا ڕادەگێنین".

پاشان بە بەشدارى زیاتر لە 32 پارێزگار و سەرۆک شارەوانیی شارەکانی جیهان و (180) ئەندامی دیکەى شاندی یاوەریان بەرنامەى کارى دانیشتنکە خرایە ڕوو، جگە لە وتارى سەرۆکى شارەوانى پاریس و سەرۆکى شارەوانى شارى کێڤ، گفتوگۆ لەبارەى هێنانەدی کۆمەڵگای شارستانی و دروستکردنی پەیوەندی و ئاڵوگۆڕکردنی شارەزاییەکان کرا و لەوبارەیەشەوە چەند پانێڵ و دیدارێک لە نێوان پارێزگار و سەرۆک شارەوانییەکان ئەنجامدرا و تێیدا بەرنامەی پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە خرانەڕوو.

جێگەی باسە، دووساڵ جارێک کۆنگرەی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی پارێزگار و سەرۆک شارەوانییە فەرەنسی زمانەکان لە یەکێک لە وڵاتانی ئەندام لە دامەزراوەکە بەڕێوەدەچێت و مەبەست لە ئەنجامدانی ئەو کۆنگرەیەش بەڕێوەبردنی دیموکراسی شارەکان و ناساندی پڕۆژخزمەتگوزارییەکانی و ژینگە پارێزی و چۆنیەتی بەکارهێنانی سیستەمی دجیتاڵیە بۆ یارمتیدان و هاوکاری نێوان شارەکانی کۆمەڵەی فرانکۆفۆنی.